کازمی تەئکید لە پەرەپێدانی هاوکاری دوو قۆڵی لەگەڵ کوێت دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-06-2022, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ دووشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرۆشی خۆی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ کوێت دووپاتکردەوە.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ دووشەممە، "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە "سالم ئەلزەمانان " باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد ، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی کوێت لە بەغدا سەردنی سەرۆک وەزیرانی کردبوو .
    لەدانیشتنێکدا باس لە دۆخی ناوچەکە کرا لە ژێر رۆشنایی گەشەسەندنی رۆڵی عێراق لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و خاڵە گرژییەکان.
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە"کازمی" ئاماژەی بە گرینگی پەیوەندییە بەھێزی هەردوو وڵات کرد ، و ھیوای بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندیانەی خواست ، و سڵاوی خۆشی نارد بۆ سەرکردایەتی و دەوڵەتی کوێت، و پەرۆشیشی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی گەلانی دوو وڵاتی برا بەرز بکاتەوە. 
     لای خۆیەوە باڵیۆزی كوەیت سوپاسی خۆی بۆ حكوومەتی عێراق و سەرۆك وەزیران دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.