بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند رێنمایێیکی سەبارەت بە گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ زانكۆكان بڵاو کردەوە
بەپێی نوسراوێکی وهزارهتی خوێندنی باڵا ، كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، رایگهیاندوە "له ههوڵێكدا بۆ پاراستنی ئاییندهی خوێندكارهكان و بۆ چارهسهركردنی دۆسیهی ئهو خوێندکارانەی كه دهرفهتی تێپهڕاندنی ساڵی خوێبدنی 2020-2021یان نهبووه بەپێ ئەمەی خوارە رێنمایی بەردەوام بون لەخوێندن دەیانگرێتەوە :-
1- هەژمارکردنی ساڵی خوێندنی 2020-2021 وەک ساڵی دەرنەچوون بۆ ئەو خوێندکارانەی کە تۆمارەکانیان لە خوێندنی سەرەتایی بەیانیان و ئێواران و تایبەتدا تۆمارکراوە، جگە لە حاڵەتەکانی غەش و ساختەکاری و سزای دیسپلین،نەبێت بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
2- پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زانکۆکان لە بەرواری دەرچوونی نوسراوی سەرەوە دەبێت، هەروەها دوا وادە بۆ وەرگرتنی داواکاری تا کۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە 15/9/2022 دەبێت.
ھاوکات بڕیارەکە بە پێی مادەی ١٢ لە یاسای دەستەی بۆچوون ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١١ دەرچووە.