بەسرە - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: دوو كۆنتێنەر لەبەندەری ئومقەسری ناوەڕاست كە پێچەوانەی مەرجی هاوردەكردن بوون دەستیانبەسەردا گیرا.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە بەندەری ئومقەسری ناوەڕاست دەست بەسەر دوو كۆنتێنەردا گیرا كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن هێنرابوون، بریتیبوون لە ماددەی سیرامیك.
ئاشكراشیكرد: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستبەسەردا گیراوەكان كراوەو رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئومقەسەری ناوەڕاست كراوە.