غداد - INA
دەستەی گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشەممە، میكانیزمی پێدانی مۆڵەت بەكۆمپانیاكانی گەشت وگوزاری ڕونكردەوەو هاوكات ئاماژەی بەپێوەرەكانی كرد بۆ كۆمپانیا بێ مۆڵەتەكان.
عەبدولقادر جومەیلی سەرۆكی دەستەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێدانی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی گەشت و گوزاری، لە ڕێگەی داواكاریەوە بۆ سەرۆكی دەستەكە دەكرێت و لە كاتی پەسەندكردنیشدا، ئەو داواكارە كتابێكی پێ دەبەخشرێت كە ڕێكارەكانی دامەزراندنی لەگەڵ دەستەكەدا تێدابوو، وتیشی: دوای ئەوە پشكنینەكە ئەنجام دەدرێت و دەستەكە بەڵگەنامەی لەسەر ڕێكارەكانی دامەزراوەكان دابین دەكرێت و لەكاتی تەواوبوونیشدا ڕێوشوێنی پشكنین لەسەر شوێنی خۆی دەبێت لەسەر بارەگای كۆمپانیاكە و پێدانی كرێكە مۆڵەتی پێ بدرێت بۆ ئەنجامدانی كاری گەشتكردن.
ئاشكراشیكرد: ئەو كارەی دژی كۆمپانیا بێ مۆڵەتەكان كراوە لەسەر فەرمانی دیوانیی لە 8ی تشرینی یەكەمی 2013 كەپێكهاتبوو لەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش (سەرۆكایەتی دەزگای هەواڵگری و ئەندامێتی دەستەی گەشتوگوزار و ئاسایشی گەشتیاری) كە ئەركی داخستنی كۆمپانیا بێمۆڵەتەكانە و تۆمارەكانی داخستنیش دەگوێزرێتەوە بۆ بەشی یاسایی دەستە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری دادوەری دژی كۆمپانیاكە.
سەبارەت بە پۆلێنكردنی هۆتێلەكانیش ، ئاشكرایكرد: پۆلێنكردنی هۆتێلە گەشتیارییەكان بەپێی ڕێنمایی پۆلێنكردن و ئۆپەراسیۆنی ئاسانكاری گەشتیاری ژمارە (1) ی ساڵی 2004ی یاسای دەستەی گەشتیاری ژمارە 14ی ساڵی 1996 ئەنجامدەدرێت و پلە گەشتیارییەكانی هۆتێلەكان دەست پێدەكات.