بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە بەیاننامەیەكی سەبارەت بەپێشینەی كارمەندانی گرێبەست بڵاوكردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بانكەكە پێشینەی 5 ملیۆن و 10 ملیۆن دەدات بە فەرمانبەرانی گرێبەست كە موچەكانیان لەسەر بانكی رافیدەینە.
ئاشكراشیكرد: ماوەی پارەدانەوەكە 5 ساڵە و بە ڕێژەی قازانج لە سەدا پێنج.
رونیشیكردەوە: لقەكانی بانك لە بەغدا و پارێزگاكان تاكە قەوارەی فەرمین كە داوای بەرزكردنەوەی پێشینە و قەرز وەردەگرن.