پارێزگاری بانكی ناوەندی بەڵێن دەدات پشتگیری بانكەكان بكات و بەسەر گرفتەكاندا زاڵبێت

ئابوری
  • 27-06-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب ئەمڕۆ دووشەممە، بەڵێنیدا پشتگیری بانكەكان بكات و بەسەر سەختیەكانیاندا زاڵبێت.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق مستەفا غالب ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی باڵا بۆ چاودێریكردنی قەرزەكانی بانكی ناوەندی و ئەندامانی كۆبوەوە.
    ئاشكراشیكرد: پارێزگار باكگراوەندی دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندیی خستەڕوو لەئەنجامی ئەو تەحەدا ئەمنی و سیاسی و داراییەی كەعیراق ڕووبەڕووی بۆتەوە كاتێك دەوڵەت لەبارودۆخێكی سەختدا بوو.
    پارێزگاری بانكی ناوەندی رونیكردەوە: كە كەرتە ڕاستەقینەكە ڕووبەڕووی كێشەی دارایی و بەردەوامی دەبێتەوە، بۆیە بانكی ناوەندی ناچاربوو دەستوەربدات بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ سەر ئابووری و ئومێدی بەفەرمانبەرانی ، پشتیوانیكردنی بانكەكان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
    وتیشی: دەستكەوتەكان لەدەستپێشخەریی و ژمارەی ئەو پرۆژانەی كە لەبوارەكانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و خزمەتگوزاریدا دابینكراون هاتەدی.