بەغداد - INA
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: دەزگای هەواڵگری تاوانی ڕێكخراو كەمكردوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگری كرد و باسی لە دەستكەوتە مەزنەكان و كاری قارەمانانەی ئازاكان لە دەزگای هەواڵگری كرد سەبارەت بە كوشتن و دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی چەتەكانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیر گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت گرت سەبارەت بە دیارترین دەستكەوتەكانی دەزگای هەواڵگری گرت و هەروەك ستایشی كاری دەزگای هەواڵگری و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لەكاری مەیدانیدا كرد و لەكات و هەلومەرجی جۆراوجۆر و پێشكەوتنی گەورە تێیداو لەهەموو ڕوویەكەوەو بە "چاوی عێراق" وەسفی كرد.
تەئكیدیشیكردەوە: كە كاری هەواڵگری لەدڵی كاری ئەمنیدایە و ئەم دەزگایە بۆتە دەزگایەكی هەواڵگری گرنگ ،و وتیشی: عێراق بەردەوام بێت لە كاركردن بۆ ئایندەیەكی باشتر بۆ نەوەكان و بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ زاڵبوونی لە وڵاتێكی بەها و شارستانیەتدا.