بەغداد - INA
مستەفا هیتی نەقیبی سەندیكای دەرمانسازانی عێراق ئەمڕۆ دووشەمە، لایەنی بەرپرسی دەستنیشانكرد بۆ چارەسەركردنی دیاردەی ڕەچەتەی نهێنی پزیشكی.
هیتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: چارەسەركردنی رەچەتەی نهێنی لە چوارچێوەی كاری سەندیكای دەرمانسازاندا نییە، بەڵكو لە چوارچێوی كاری سەندیكای پزیشكاندایە.
وتیشی: سەندیكای پزیشكان تایبەتمەندە بە پێشخستنی بەرنامەیەك بۆ چارەسەركردنی دیاردەكە بەبێ شەرمەزاركردنی پزیشك و دەرمانسازان، چونكە كەسایەتی پزیشك لە كۆمەڵگای عێراق زۆر پۆلێن و ڕێزدارە و بۆیە دەبێت دووربخرێتەوە لە گومان لەسەر ئەم بابەتە.
ئاشكراشیكرد: بەپێی ئەزمونی من لە بورای دەرمانسازی ئەم دیاردەیە زۆر گەورە نیە، وتیشی: شێوازی خوێندنی پزیشكی و هەروەها خوێندنی ئێمە لە دەرمانخانە وا لە خوێندكاران دەكات كە بە یەك حەرف پەنا بۆ نووسینی كورتكراوەیی بەرن.