بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
لێژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە بۆ خەرجکردنی دەرماڵە بۆ قوتابیان لەهەمانکاتیشدا پێشنیازی پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی قوتابیە لێهاتوو و زیرەکەکان .
ئەندامی لێژنەی پەروەردە حسین القیسی بەئاژاسی هەواڵی عێڕاقی وت لێژنەکە پلانێکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانداهەیە و نووسراویش بۆ وەزارەتی پەروەردە لەمبارەیەوەهەیە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەم دەرماڵەیە، جەختیشی کردەوە لەوەی کە لەماوەی داهاتووداجێبەجێدەکرێت.
دەربارەی پرسەکانی دزەکردنی پرسیارەکانیش جەختی لەوەکردەوە کە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دڵنیاییمان دەربارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی وەرگرتووە و ڕێکارەکان لەلایەن لێژنەیەکی باڵاوە ئەنجام دەدرێن و پارێزگاری لە ئەمنیەتی پڕۆسەکە دەکرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە چەند پێشنیازێک لەئاراداهەیە
کە پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێت پێش دەسپێکی ساڵی خوێندنی داهاتوو لەپێناو بەرەوپێشبردنی لایەنی پەروەردەیی.
وتیشی کە یەکێک لەو پێشنیازانەدەرکردنی ڕێنماییەکانی وەرگرتنە لە قوتابخانەی زیرەکەکان و لێهاتووان و جووڵەی میلاکاتە لەوقوتابخانانە.