وەزیری ناوخۆ: بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ بەئەلکترۆنیکردنی کاروبارەکانمان

ناوخۆ
  • 27-06-2022, 13:01
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە وەزارەت لە برەودایە کە کاروبارەکانی خۆی یەکجارەکی
    بەئەلکتڕۆنی بکات.
    هەروەها غانمی  لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کەوت وتی پلانەکانمان بەردەوامن بەپێی بنەما ڕەسەنە زانستیەکان و بێگومان دەرەنجامەکانیش ئەرێنی دەبن.
    هەروەها وتی کە بەڕێزەوپێزەوە دەڕوانینه  دەسکەوتەکانی باری شارستانی وپاسپۆڕت و فەرمانگەی نیشتەجێ، ئەویش پاش ئەوەی کە باڵاخانە نوێیەکەی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە قەزای شاری بەسڕەکرایەوە.
    هەروەها جەختیکردەوەلەوەی کە بەردەوامین لەسەر هەنگاونان بەرەو کارکردنی ئەلکتڕۆنی لەباتی کارکردن بەکاغەز و ئاماژەشی کرد بەوەی کە ئێمە هەمیشە لەسەرجەم بوارەئەمنی و خزمەتگوزاریەکاندا ئامادەییمان هەیە.