بەغداد/ INA
سوپاسالاری عێڕاق فەریق اولی هێزی تایبەت عبدالامیر یاراللە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ
فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ جەنەڕاڵ جیوفانی م اینوتشی لێکگەیشتنێکی هاوبەشیان واژۆکرد .
وەزارەتی بەرگری عێڕاقی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەپێناو پاڵپشتکردن و پەڕەپێدانی سیستەمی لۆجستی هێزەکانی سوپای عێڕاقی و بونیادنانی تواناکانی ، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا ڕووداوێکی گرنگی بەخۆوە بینی کە واژۆکردنی لێکگەیشتنێک بوو لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ کەپەیوەندی بەسیستەمی هێمایی NCS ەوەهەیە کە لەلایەن سوپاسالاری عێڕاقی امیر یاڕەڵڵا و فەرماندەی نێردەی ناتۆ جەنەڕاڵ جۆفانی واژۆکرا.
بەیاننامەکە وتی کە واژۆکردنەکە
بەئامادەبوونی ئەمینداری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و یاریدەدەرانی سوپاسالاری سوپا و پشکنەری سەربازی گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی بەرگری و فەرماندەکانی چەکداری وشکانی وئاسمانی و دەریایی و فڕۆکەوانی سوپاوبەرگری ئاسمانی سەرۆکی دەستەی ئامادەیی جەنگین وئەمینداری فەرمانگەی میرە و بەڕێوەبەرانی
بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم یاداشتنامەیە مەودای مامناوەندیە و کاردەکات بۆ بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردوولا و پاڵپشتکردنی دەزگای سەربازی لەڕووی تەکنیک وتەکنەلۆژیاوە .
هەروەها وتی کە ئەم یاداشتنامەیە هەروا بەهەڕەمەکی نەهاتووە بەڵکو پێشووتر بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە و چەندین کۆبوونەوە و
دیداری بۆ سازدراوە و کۆششێکی زۆری بۆکراوە و لەلایەن خودی سوپاسالارەوە بەدووداچونی بۆکراوە تاکو ئەم یاداشتنامەیە سەرکەوتن بەدەست بێنێت کە گرنگی له سەرئاستی باڵا پێدراوە و لەڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەییەوە گفتوگۆی لەسەرکراوە، وتیشی کە ئەم یاداشتنامەیە خراوەتە بەردەم
فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان وڕەزامەندی لەسەری کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەسەڵاتیان دراوەتێ واژۆی لەسەربکەن.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا