بەغداد - INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ یەكشەممە، رونكردنەوەیدا سەبارەت بە ڕێژەی كەمكردنەوەكان لەمووچەی فەرمانبەران لەكاتی جێبەجێكردنی ژمارەی كاردا.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 281ی ساڵی 2017، لە ٪1ی مووچەی فەرمانبەرێك كەمدەكرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی كارەكەی، وتیشی: داشكاندن بۆ هەر كارمەندێك بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی كارەو تەنها یەك جارە و تەنیا لە مووچەی بنەڕەتی دەبڕدرێت نەك كۆی گشتی.
ئاشكراشیكرد: بڕینەكە لەلایەن ئەو دەزگایەوە ئەنجام دەدرێت كە كارمەندەكان كاری تێدا دەكەن و ئەم هەژمارە یان ئەو كەمكردنەیە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بۆ فەرمانگەی ناوەندی ئامار بەمەبەستی دابینكردنی پێكهاتە بنەڕەتییەكان و پێداویستیەكانی ئەم پڕۆژەیە.
ئاماژەی بەوەشدا: هەمان ڕێژە لە كارمەندەكە كەمدەكرێتەوە كاتێك لە پلەیەك بۆ پلەیەكی تر بەرز دەبێتەوە، وتیشی: كار بە تەواوكردنی پلاتفۆرمی ژمارە كارەكە بەردەوامە.
ئاشكراشیكرد: تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار فەرمانبەر تۆماركراون، و وتیشی: "بەم نزیكانە كارەكە بەم پلاتفۆرمە كۆتایی دێت و بە داتا بۆ هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق دەست بە كارەكانی دەكات.
وەزارەتی دارایی تا ئێستا هیچ ڕێژەی كەمكردنەوەیەكی نەگواستۆتەوە بۆ فەرمانگەی ناوەندی ئامار