بەغداد - INA
پارێزگای بەغداد ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەی بێكارانی لە پارێزگاكە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا ئەژمار كرد و هاوكات بەربڵاوترین ناوچەی بێكارانی دیاریكرد.
كەریم یوسف بەدری بەڕێوەبەری فەرمانگەی كار و ڕاهێنانی پیشەیی پارێزگاكە لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێوەرگرتووە، دەڵێت: ژمارەی بێكاران لە ساڵی 2021دا كە لە ناوەندەكانمان لە بەغدا تۆماركراون كە گەیشتە 69 هەزار و 726 كەس، وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی بێكاران لە بەغدا گەیشتووەتە 25 هەزار و 600 كەس.
ئاشكراشیكرد: ناوچە میلییەكان زۆرترین ئامادەكارین بۆ بێكاران بەهۆی دوركەوتنەوە لە خوێندن و چڕی دانیشتوانەوە.
سەبارەت بە میكانیزمی كاركردنی وێستگەكانی كار و ڕاهێنانی پیشەیی، رایگەیاند: 16 سەنتەرمان لە بەغدا هەیەو داواكارییەكی فراوان هەیە بۆ خاوەنكارەكان و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگ لە خولەكاندا دایاندەنێین و دواتر دەیانهێنیە ناو بواری بازرگانی و سەركردایەتی، و وتیشی: دواتر ناوەكان بەرزدەكرێنەوە بۆ وەزارەتی كار بۆ پێدانی قەرز.
ئاشكراشیكرد: فەرمانگەكە گرێبەستی لەگەڵ بانكێكی ناوخۆیی كردووە بە مەبەستی پێدانی قەرز بە داواكارانی كار تا 10 ملیۆن دینار، وتیشی: تیمێك هەیە كە ڕووپێوی بازاڕی كار دەكات بۆ دەستنیشانكردنی پیشە نوێیەكان كە پێویستە.