پارتی دیموكراتی كوردستان: دیالۆگ لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی گەیشتوەتە هەنگاوێكی باش

سیاسی
  • 26-06-2022, 22:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، دووپاتیكردەوە كە دانوستانەكانی كورد گەیشتووەتە قۆناغێك كە كاندیدی یەكلاكردنەوەیان دوورخستەوە،و ئاماژەی بەوەشدا كە دیالۆگ لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی گەیشتوەتە هەنگاوی باش.
    شەریف سلێمان، پەرلەمانتار لە كوتلەی پارتی دیموكراتی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عێراقیی هەواڵی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، رایگەیاند: گفتوگۆكانی حزبەكەی لەگەڵ باقی كوتلە سیاسییەكان و بەتایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی نەپچڕاون، بەڵكو نزیكەی رۆژانەیە، وتیشی: مەرجەكانمان لەپێكهێنانی حكومەتدا لەسەر بنەمای دەستوورە.
    ئاشكراشیكرد: لە نێو كوتلە سیاسییەكاندا ڕەوتێكی راستەقینە هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سیاسی، وتیشی: دانوستانەكانی كورد گەیشتوەتە قۆناغێك كە كاندیدی یەكلاكردنەوەیان دوورخستەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە قۆناغی باشمان هەیە لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی، و وتیشی: كورد هۆكاری بنبەستی سیاسی نییە.
    ئاشكراشیكرد: پارتی دیموكراتی و هاوپەیمانەكانی دەتوانن پرۆسەی سیاسی بوەستێنن، بەڵام ئەوە ناكات، رونیشیكردەوە: ئێمە تێگەیشتنی باشمان هەیە لەگەڵ ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەری و ئەو كوتلانەی كە بەشێكن لێی، وتیشی: شاندی دانوستانكار دوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی كوتلەی سەدر گۆڕانكاریان بەسەردا هات.