بەغداد - INA
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاراستەیدا بە كردنەوەی بینایەك بۆ كارتی نیشتمانی یەكگرتوو لە دیوانیە .
غانمی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئێمە بەهەنگاوی دڵنیایەوە كاردەكەین بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان كەزۆربەی سەرنجەكانمان تێدەگات و ئەم كێشەیەمان دووپاتكردۆتەوەو جەختمان لەسەری كردەوەتەوە.
ئاشكراشیكرد: ئێمە بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەمان ئاڕاستەكرد بۆ كردنەوەی بینایەك بۆ كارتی نیشتمانی یەكگرتوو لە دیوانیە و پێشوازی لە هاوڵاتیانی بەڕێز و دابینكردنی باشترین ئاسودەیی و دووركەوتنەوە لە ڕۆتین، هەروەها ستایشی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە بەشدارییان لە پرۆسەی كردنەوەكەدا كردووە و بەردەوام دەبین لە كاركردن لە خزمەتی عێراق و گەلەكەیدا.