بەغداد - INA
عەممار موسا كازم سكرتێری بەغداد ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: كار بۆ چارەسەركردنی كەمی ئاو لەچەند ناوچەیەكی دەوروبەری پایتەخت دەكەن.
كازم لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هەندێك لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دووبارەكردنەوەی بڕینی كارەباوە تووشی كەمی ئاو بوون كە بووە هۆی خراپی گەیاندنی ئاو بەو ناوچانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەماهەنگییەكی زۆر هەیە لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ پاراستنی هێڵەكانی كارەبا كە بەدەركراون لە پڕۆژە بەرنامەڕێژكراوەكانی ئاو.
رونیشیكردەوە: چارەسەرەكانی بەشی ئاوی بەغدا بریتی بوو لە جێبەجێكردنی پتەوكردنی پەیوەندیەكان و دووبارە دابەشكردنەوەی ئاو لە ڕێگەی فیلتەركردنی پرۆژەكانەوە بۆ ئەو ناوچانە، وتیشی: سەردانی ناوچەی زەعفەرانیەمان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كەس كۆبووینەوە و بە ئاراستەی پێكهێنانی خانەی قەیران بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەم و كوڕی و ئامادەكردنی چارەسەری كاریگەر و خێرا.