هەولێر - INA
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ، رەتیكردەوە تاقیكردنەوەكانی شەشەمی ئامادەیی دواخرابێت.
بەڕێوبەرایەتییەكە لەڕاگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو هەواڵەی كە باس لەوە دەكات تاقیكردنەوەكانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی دواخراون ناڕاستە.
ئاشكراشیكرد: ئەو بەڵگەنامەیەی لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان بڵاوكراوەتەوە ساختەكراوە، , راشیگەیاند: تاقیكردنەوەكان ڕۆژی دووشەممە 27ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.