بەغداد - INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ یەكشەممە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆ خوێندكارانی كۆلێژی پەروەردەیی كراوە (ئامادەبوون و ئەلیكترۆنی) بۆ خولی دووەم لە بەغدا و پارێزگاكان ڕاگەیاند.
ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی كراوە ئەنیس مەشهەدانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ڕاگری كۆلێژ و بەشەكانی ناوەندەكان لە پارێزگاكان چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان پێداویستییە لۆجستی و تەكنیكییەكانیان تەواو كرد و مەرجەكانی سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانیان دابینكرد، ئاشكراشیكرد: تاقیكردنەوەكە لە ڕۆژی یەكەمدا لە ئاستێكی بەرز و ڕێك و پێكو هەروەها پابەندبوونی خوێندكاران بە ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوە كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەرچووە ئەنجامدرا.
رونیشیكردەوە: تاقیكردنەوەكان لەلایەن لیژنەی ناوەندی تاقیكردنەوەكان لە بارەگای ڕاگر و بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی دەكرێت.