هەولێرـ INA
پاش نیوەرۆ ئەمڕۆ چەند نووشەکێک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی تورکیا لەزێلکان کران. دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA )وەریگرتووە ڕاگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەرۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.
هەروەها وتی: بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.