تەندروستی 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 18:40
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا راگەیاند كە 18 كەسیان لە پارێزگای كەركوكن.
    سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا دەستنیشانكران، 18 كەسیان لە كەركوك، 5 تووشبوو لە رەسافە، دوو حاڵەت لە دیالە، دوو تووشبوون،حاڵەتەكان لە زیقار و یەك حاڵەت لە بابل، بۆ كۆی گشتی 47 حاڵەتی پشتڕاستكراوە.
    ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی دەكاتەوە بەو پێیەی ئەم نەخۆشییە لە رێگەی خواردن و خواردنەوە پیسەكانەوە دەگوازرێتەوە، هەربۆیە گرنگترین راسپاردە ئەوەیە كە چەند جارێك بە ئاو و سابون بە باشی دەست بشۆردرێت، بەتایبەتی پێشتر و دوای خواردن و خواردنەوە و دوای دەرچوون لە حەمام.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئێمە جەخت لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە دامەزراوە تەندروستییەكان دەكەینەوە لە قۆناغێكی سەرەتاییدا، هەروەها پرسی سەلامەتی ئاوی خواردنەوە و تۆڕی ئاوەڕۆ و ئاوی شلكردنەوە، و ئەمەش رۆڵی ئۆرگانە گشتگیرەكانی دیكەیە، هەروەها رۆڵی رێكخراوە گشتگیرەكانی دیكەیە وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی دەستنیشانكردنی پێشوەختەی حاڵەتەكان و پێشكەشكردنی چاودێری پزیشكی”.
    ڕاشیگەیاند : هەموو دامەزراوە تەندروستییەكان لە بەغدا و پارێزگاكان ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر گۆڕاوێكی پەتا، هەروەها بەشی پەتا لە سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەكان، هەروەها دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەبەردەستدایە، بەڵام پێویستمان بە بڵاوكردنەوەی كلتور و هۆشیاری تەندروستی هەیە.