كازمی و ڕەئیسی تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەكەن

سیاسی
  • 26-06-2022, 18:19
  • +A -A

    بەغداINA  - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان دوو وڵات و پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری لە بوارە جیاجیاكاندا وتووێژی كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: كازمی ئەمڕۆ لە سەرەتای سەردانە فەرمییەكەی بۆ تاران كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شانشینی سعودیەوە گەڕایەوە و بەرەو ئێران بەرێكەوت .
    وتیشی : هەردوولا باسیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا، هەروەها باسیان لە گرنگترین دۆسیە ناوچەییەكان كرد كە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە كە پرسەكانی پەیوەست بە ئاسایشی هەردوو وڵات دەگرێتەوە وڵاتانی دراوسێ و سەقامگیری ناوچەكە.
    ناوبراوووتیشی : لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە لە یەمەن پشتیوانی لە ئاگربەست كراوە و هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی بەهێزتر كران، هەروەها جەخت لەوە كرایەوە كە چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەكە لە ئیرادەی ناوخۆیی یەمەنەكانەوە سەرچاوە دەگرێت.
    سەرۆك كۆماری ئێران ستایشی رۆڵی عێراق و هەوڵەكانی كرد بۆ نزیككردنەوەی روانگە و جێگیركردنی ئارامی لە ناوچەكەدا، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رۆڵ و بوونی هەرێمی و نێودەوڵەتی.