تاران - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بە ئارامیی ناوچەكە پشتڕاست كردەوە.
كازمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ رەئیسی رایگەیاند : رێككەوتن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، جگە لە پەرەپێدانی بەرنامەیەك بۆ پشتیوانیكردن لە سەردانیكارانی ئەربەعینییە، ئاماژەی بەوەدا : كە پێشتر ڤیزا لە فڕۆكەخانەكانی عێراق هەڵگیرابوو ئێستاش لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ناو سنوورە وشكانییەكان هەڵگیرابووە و لە هەندێك سنووری تردا .
ئاماژەی بەوەدا : كە رێككەوتن لەسەر هێوربوونەوە لە ناوچەكە و كاری جددی بۆ پشتیوانی لە ئاگربەست لە یەمەن و كۆتاییهێنان بە شەڕ تێیدا.