بەغدا - INA- وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دوودڵی لە چارەسەركردنی كێشەكانی ئاوی پیس پشتڕاستكردەوە و هاوكات هۆشداریش دەدات لە ڕوودانی لافاو لە گەڕەكە نیشتەجێبوونەكانی بەغدا.
وتەبێژی وەزارەتەكە عەون زیاب لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : وەزارەتی سەرچاوەكان بە پلەی یەكەم بەرپرسیارە لە چاودێریكردنی پیسبوونی خاك و هەوا و ئاو، ئاماژەی بەوەشكردووە : پیسبوونی ئاوی كارگەكان و ئاوی قورس (پیسای) دەڕژێتە ناو ڕووباری دیجلە دژی كارەكانی وەزارەتەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت دەستیكردووە بە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی و سكاڵای دادوەری لە دژی هەندێك لە دەزگاكانی حكومەت كە ئاوەڕۆ راستەوخۆ ئاراستەی رووبارەكان دەكەن، ئاماژەی بەوەشكردووە : لە نێو ئەو كێشانەی كە وەزارەت رووبەڕووی دەبێتەوە رێگریكردنە لە دزەكردنی ئاوی وێستگەی رووستومیە بۆ رووباری دیالە و كە هەڕەشە لە لافاو لە گەڕەكەكان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : دڵنیایی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە و جەختیكردەوە : مەترسی ئاوی پیس كە نەخۆشی كۆلێرا تێیدا زۆرە و كاریگەرییەكانی لەسەر لایەنی تەندروستی هەیە.