سەڵاحەدین – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: (154812) خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لەو پارێزگایە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین رایگەیاند: ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی گەڕاونەتەوە پارێزگاكە دوای وردبینی لە ناسنامەكانیان گەیتوەتە (154812) خێزان. لە لایەكی ترەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین وتیشی: هێزێكی هاوبەش چەند بۆمبێكی تەوقیتكراویان لەناوچەی ئەعیوج لە خۆرئاوای تكریت دۆزیوەتەوە.