وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەی ٥٠ ملیۆن بۆ سێ چین دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 15:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رەفیدەین پێدانی وەجبەیەكی نوێی پێشنە بە فەرمانبەران و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیاندووە، كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "وجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی فەرمانبەران و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بازاڕەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار". دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی بەخشین، بەپێی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان، وەك پێشكەشكردن بە پێشینەكان لە ڕێگەی لقەكانی بانكەوە ئەنجام دەدرێت كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێشتا لقەكان داواكاری بۆ مامەڵەی بەرزكردنەوەی پێشینە بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان وەردەگرن".