دەستەی حەج تەواوبوونی گواستنەوەی زیاتر لە 15 هەزار حاجی بۆ ماڵ خوا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی حەج و عەمرە تەواوبوونی گواستنەوەی زیاتر لە 15 هەزار حاجی بۆ خاكی پیرۆز ماڵی خوای گەورە راگەیاند.
    دەستەی حەج و عەمرە لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "ئەمڕۆ گواستنەوەی زیاتر لە 15 هەزار حاجی بۆ خاكی پیرۆز تەواو بوو".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "پرۆسەی گواستنەوەكە لە رێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە".
    شایانی باسە پێشتر دەستەی حەج ڕایگەیاندبوو كە پشكی عێراق كە ١٥ هەزار و ٢٥٢ كەسە تا ئێستا ماوەتەوە و بە فەرمی هیچ زیادبوونی ژمارەی زیارەتكارانی لە شانشینی سعودیەوە وەرنەگرتووە، لە هەمان كاتدا ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ جێگیركردنی هەر ژمارەیەك كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە پێیان بدرێت وەك زیادكردنێك بەسەر بەشە ئێستای زیارەتكاران، و كە هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەكانی وەك نیشتەجێبوون، گواستنەوە و خۆراكدان لە كاتێكی تۆماركراو و گونجاودا پێشكەش دەكات.