بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی ئەندامێكی داعشیان لە شاری موسڵ ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "هێزێك لە هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێكی لیوای 30 لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لەناو حەشدی شەعبی ، و لەسەر بنەمای ورد زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانی تیرۆریستی (ب-ع) دەستگیربكات.- م كە لە ڕیزەكانی داعشدا كاردەكرد و بەشداری زۆر هێرشی كردبووە سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی شاری موسڵ.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار گیراوەتەبەر و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوەتەوە بۆ ئەوەی سزا دادپەروەرەكەی وەربگرێت".