دەسەڵاتی دادوەری پلە بەرزكردنەوەی ژمارەیەك دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی راگەیاند

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 14:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری پلە بەرزكردنەوەی ژمارەیەك دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی ڕاگەیاند.
    لە راگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "ئەنجومەنەكە شەشەمین دانیشتنی خۆی ئەنجامدا، كە كاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دادگای فیدراڵیی ، فائیق زەیدان، " ئاماژە بەوە دەكات كە "دانیشتنەكە تاوتوێی كۆمەڵێك بابەت كرا لە بەرنامەی كاردا، لەوانە پەسەندكردنی یاسای ڕەفتاری دادوەری و بڵاوكردنەوەی بۆ سەرجەم دادگاكان بۆ ئەوەی بەپێی ئەو كارانە مامەڵە بكەن، و بەرزكردنەوەی پلەی ژمارەیەك لە دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی دانیشتنەكەدا پێشنیاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە پەرەپێدان و فراوانكردنی كاری دادگا بازرگانییەكان تاوتوێكرا".