نەینەوا دۆزینەوەی ئەو كێڵگانە ڕادەگەیەنێت كە یەدەگی زۆری نەوت و غازیان تێدایە

ئابوری
  • 26-06-2022, 14:56
  • +A -A

    نەینوا  - INA  - ئامینە سەلامی
     نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ یەكشەممە، دۆزینەوەی چەندین لە كێڵگە و بیرە گەورەكانی نەوتی لە پارێزگاكەدا ڕاگەیاند كە یەدەگی زۆری نەوت و غازیان تێدایە، هاوكات جەختیشی لەوە كردەوە كە كۆمپانیاكانی گەڕان بەدوای نەوتی عێراق بەردەوامن لە كاركردن لە نەینەوا.
    نەجیم جبووری پارێزگاری نەینوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پارێزگای نینەوا پاڵپشتی كۆمپانیای گەڕانی نەوتی عێراقی دەكەین. و ئاسایشی توند و هاوكارییەكی گەورەی بۆ دابین دەكات .
    ئاماژەی بەوەدا كە "كۆمپانیاكە توانیویەتی چەند كێڵگەیەكی زۆر گەورە لە ناوچەكانی قیارەو و تەلەعفەر،بدۆزێتەوە كۆمپانیاكانی گەڕانی عێراق هێشتا بەردەوامن لە كاركردن لە پارێزگاكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "چەند جارێك پارێزگا پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتەوە كرد سەبارەت بەو داواكاریانەی كە لەلایەن كۆمپانیا تایبەتەكانەوە پێشكەش كراون كە ئارەزووی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتیان هەیە لە كێڵگەی قەیارە، هەروەها كۆمپانیاكانی دیكەش دەیانەوێت ئەو غازە بەكاربهێنن كە دەكەوێتە ناوچەكەوە"، ئاماژەی بەوەدا كە "وەزارەتەكە نەیكردووە تا ئێستا هەر ڕەزامەندییەك بۆ دامەزراندنی ئەم پاڵاوگانە یان پاڵاوگەكانی تریان پێدراوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەو بیرانەی لە پارێزگای نەینەوا دۆزراونەتەوە زۆرن و یەدەگی زۆر گەورەی نەوت و غازیان لە پارێزگاكەدا هەیە.