تاران - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆشكی سەعدەباد لە تارانی پایتەخت پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند كە "مەراسیمی پێشوازی فەرمی بۆ كازمی لە كۆشكی سەعدەباد بەڕێوەچوو".
پێشتریش ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دوای سەردانی كردنی سعودیە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.