بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئاماری تەنگەنەفەسی بەهۆی دروسبوونی شەپۆلی خۆڵبارینی ئەم دواییە ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاكان زیاتر لە دوو هەزار و 250 حاڵەتی تەنگەنەفسی توندی جیاواز لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە تۆزاوییەی كە ناوچەكانی وڵاتی گشت گرتەوە ".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "چاودێری تەندروستی پێویست بۆیان دابینكراوە، زۆربەیان نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە".