بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
لە راگەیەندراوێكدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)، ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای سەردانی بۆ عەرەبستانی سعودیە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتووەتە كۆماری ئیسلامی ئێران".
دوێنێ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە شاری جدە، لە كاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سونەتی عەمرەی ئەنجامدا.