ئامانەت بەغدا وردەكاری نۆژنەكردنەوەی گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕینی بۆ ناوچەی گەشتیاری ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 26-06-2022, 13:27
  • +A -A

    بەغدا - INA - محمد سەلیم
    وێنەگرتن - حسێن عەممار
    ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەمانەتی بەغدا وردەكاری ئاوەدانكردنەوەی سەنترەی پایتەخت و گۆڕینی بۆ شوێنێكی گەشتیاری راگەیاند، هاوكات ئەو ناوچانەی پلانەكە دەیانگرێتەوە دیاریكرد.
    محەممەد روبەیعی، وتەبێژی ئەمانەتی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئەو هەڵمەتە گەورەیەی شارستانی كە لەسەر دەستپێشخەری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەستیپێكرد بۆ دووبارە نۆژنكردنەوەی مۆنۆمێنتی حوریە لە سەنتری بەغدای پایتەخت، 40 رۆژ لەمەوبەركاركردن لەم هێما گرنگە دەستیپێكرد .
    سەبارەت بە قۆناغەكانی ئاوەدانكردنەوە لە گۆڕەپانی تەحریر، روبەیعی ئاماژەی بەوەدا كە "فیلمێكی دیكۆمێنتاری هەیە كە هەموو وردەكارییەكانی قۆناغەكانی ئاوەدانكردنەوە تۆماردەكات"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەو ئۆپەراسیۆنانە پاركی ئومە و، مۆنۆمێنتی حوریە، گۆڕەپانی تەحریر ئەو كۆردۆنەی كە دەوری ناوچەكە دەدات، هەروەها پاركی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانی ئوممە تا چێشتخانەی توركی تا پردی كۆماری.
    روونیشیكردەوە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رێنمایی كرد كە هەڵمەتێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە لە بەغدا بكرێت، بەمەبەستی گێڕانەوەی بۆ شكۆمەندی خۆی، هەروەها ئەو ناوچانە بگۆڕدرێت كە مێژوو و پلانی كولتوورییان كۆتایی هاتووە بۆ شوێنی سەرنجڕاكێشی گەشتیاری و بازرگانی و ئابووری". ئاماژە بەوە دەكات كە "ئەم پرۆسەیە پێویستی بە پێشكەشكردنی زۆرێك لە خزمەتگوزارییەكان هەیە".