خالد عوبێدی: مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بودجەی فیدراڵی دەخرێتەڕوو

سیاسی
  • 26-06-2022, 13:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، خالد عوبێدی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومە نی نوێنەران رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەكەمدا بودجەی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.
    نوسینگەی خالد عوبێدی لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "خالد عوبێدی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی گفتوگۆی لەسەر رێگاكانی پشتیوانیكردنی میكانیزمەكان كردوو لە هاوكاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەران، كە نوێنەرایەتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ دەكات"، ئاماژەی بەوەدا كە "رێككەوتن هەبوو لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی كۆبوونەوەكان بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و بەشە خزمەتگوزارییەكانیان، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی.
    خالد عوبێدی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە، "لەو كۆبوونەوەیەدا یاسای عێراق كە وەزارەتی ناوخۆ یەكێكە لە هۆكارەكانی جێبەجێكردنی و سەپاندنی بڕیارەكان دەبێت بەبێ جیاوازی بۆ هەموو لایەك جێبەجێ بكرێت"، ئاماژەی بەوەشدا كە "لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان". پشتگیری لە هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەكات كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێ دەكرێن بۆ جێبەجێكردنی یاساكە".