هەولێر - INA
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كرد، لەمەودوا دابەشكردنی بەنزین بۆ تاكەسییەكان زیاد دەكرێت و دەتوانن تانكییەكانیان فوول بكەن.
پارێزگاری هەولێر گوتی: بەنزینی 690 دیناری بە سیستەمی تاك و جووت دابەش دەكرێت
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە بەنزین 690 دیناری لە 9 بەنزینخانە دابەش دەكرێت.
وتیشی هەر ئۆتۆمۆبیلێك دەتوانێت 50 لیتر بەنزین 800 دیناری وەربگرێت ، روونیشكردەوە، رۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزین بە نرخی 690 دینار دابەش دەكرێت. وتیشی هەموو بەنزینخانەكان دەتواتن داوای بەنزین بكەن ،
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد " رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین 800 دیناری دابەش دەكرێـت".
پارێزگاری هەولێر وتیشی : رێگری لەبردنەدەرەوەی گاز بۆ دەرەوەی هەوڵیر دەكەین،57%ی ئۆتۆموبیلی هەرێمی كوردستان لە هەولێرە.