ههولێر ـ INA
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی راگهیاند كه لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 240 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرهكان دەستگیرکراون.
لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی یاسین عهبدولسهمیع وتهبێژی ئاسایشی سلێمانی ئهمرۆ راگهیاند" لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 240 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرهكان دەستگیرکراون کە زۆرینەیان پیاوانن و تەنیا 11 تۆمەتباریان ژنن. ههروهها وتی" یەکێک لە هەڕەشە و مەترسییەکانی ئەمڕۆ بازرگانیکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرە، کە بووەتە یەکێک لەو بەڵایانەی بەرۆکی جیهانی گرتووە."
وتەبێژەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەیشی وت، لەو 240 تۆمەتبارە، 67 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و هێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، 173 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.