بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە باری کەشوهەوای بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند، پێشبینیشی کرد کەلەبەیانیەوە پلەکانی گەرما داببەزن.
بەیاننامەی دەستەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای ڕوژی دووشەممە ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشوو تۆزێک بەرزەردەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.
ڕۆژی سێشەممەش ساف دەبێت وپلەکانی گەرما نزیک بەڕۆژی پێشتردەبێت لەهەموو ناوچەکاندا.
ڕۆژی جوارشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف وگەرم دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک لە ڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە، کەچی لەناوچەکانی باکوور ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزتر دەبێتەوەلە ڕۆژی پێشتر.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی پێجشەممەی پێشوو ساف وگەرم دەبێت لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ، کەچی کەشوهەوای باکوور ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیکی ڕۆژی پێشتردەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە لە ناوچەکانی باشوور.