به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئیتیحادی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكار و لێكۆلینه‌وه و وردبینیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌پرسی به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پێشوی كۆمپانیای جیهانی بۆ كارتی زیره‌ك راگه‌یاند.
ده‌سته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاند" رێكاره‌كانی لێكۆلینه‌وه و ردبینی سه‌باره‌ت به‌پرسی سزادانی تایبه‌ت به‌تۆمه‌تبار به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێ كاری كۆمپانیه‌كه و دیاریكردنی چاره‌نووسی له‌پرسی بردنی پاره‌ی پشكی بانكی ره‌شید لهسهروماڵی كۆمپانیای گشتی جیهانی بۆ كارتی زیره‌ك گهیشتۆن به‌ئه‌نجام و گه‌راندنه‌وه‌ی گۆژمهكه.
هه‌روه‌ها وتی" گۆژمه‌ی (13,629,416,118) دينار بۆ سه‌ر حیسابی بانكی ره‌شید گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌م گۆژمه‌یه وه‌كو سوویی بانكی ره‌شیده به‌هۆی به‌شداریكردنی لهپشك و سه‌روماڵی كۆمپانیای ناوبراو.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی وتی" وته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی بانكی ره‌شید تۆماركراون كه‌داوای سكاڵای كردووه له‌دژی كۆمپانیای گشتی جیهانی كارتی زیره‌ك له‌گه‌ڵ وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كاری وردبینی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و راپۆرتی وردبینی ده‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌م پرسه و ئه‌و رێكهوتنهوهی كه‌له‌نێوان بانكی ره‌شید و كۆمپانیه‌كه كراوه و له‌كۆتایی دا بانكی ره‌شید میدیای ده‌ستپاكی ئاگاداری كردووه كه رێژه‌ی زیان پێكه‌وتووی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه گه‌رێندراوه‌ته‌وه سه‌ر حیسابی بانك.