هەولێر_INAئیڤان ناسر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی گەردەلولی خۆڵەوە گەشتەکان ڕاگیراون.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ی ڕاگەیاند: "ئێمە بەهۆی ڕەشەبای خۆڵەوە فەرمانی ڕاگرتنی گەشتەکانمان داوە".
وتیشی: "مەودای بینینی ئێستا لەنێوان 800 بۆ 2000 مدایە و بەس نییە تا ڕێگە بە گەشتەکان بدەین لەم کاتەدا بەردەوام بن و چاوەڕێی باشترکردنی بینین دەکەین بۆ دووبارە کردنەوەی گەشتەکان