بەغداد _INA
بانکی ڕەشید ئەمڕۆ شەممە ڕاگرتنی پێدانی 50 ملیۆن دیناری لەقەرزی بیناسازی بەهاوڵاتیان و فەرمانبەران ڕەتکردەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند،بانکەکە دەڵێت " بەردەوام بووە لە پێدانی قەرزی بیناسازی بە 50 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران"
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لقەکانی بانکەکە بەردەوامن لە وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت قەرزەکە لەو کەسانە وەربگرن کە پلانی زەوی و خانووبەرەیان هەیە"