به‌غداـ INA
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌مرۆ شه‌ممه ده‌ستگیركردنی 8 تۆمه‌تباری داواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه راگه‌یاند كه‌یه‌كێك له‌وان به‌بێ ئاماده‌بوون حوكمدراوه هه‌روه‌ها وتی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌پارچه چه‌ك وفیشهك ته‌قه‌مه‌نی دا گرتووه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاند" هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا توانی 8 تۆمه‌تبار به‌پێی مادده یاساییه‌كان ده‌ستگیر بكات.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون باندێكی دزیكهربووه كه‌له‌دوو تاوانبار پێكهاتبوون وله‌دوایی وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگیری سه‌باره‌ت به‌شوێنیان له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه له‌لایی ره‌سافه له‌گه‌ل گرتنی تۆمه‌تبارێكی دیكه كه تاوانباره به‌كوشتن عه‌مد و سه‌خته‌كاری و سته‌مكاری عه‌شائیری.
ئه‌وه‌شی وت" چه‌ندین چه‌ك و فیشه‌ك و ناسنامه‌ی ساخته له‌گه‌ڵیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه. جگه له‌مه‌ش تۆمه‌تبارێكی دیكه كه‌به‌بێ ئاماده‌بوونی له‌دادگای حكوم بۆ ده‌رچووه لهلێوارهكانی تاجی له‌لای كه‌رخ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیر كراوه. به‌یاننامه‌كه روونیكرده‌وه كه ئه‌م تۆمه‌تبارانه به‌چه‌ك و كه‌ل وپهلهكانیانهوه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی یاسایی بهدهرخهقیان.