به‌غداـ INAـ ئه‌حمه‌د ئه‌لدلێمی
ئه‌مرۆ گه‌ردوولێكی خۆڵبارین رووی له‌پارێزگای ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق كرد.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاند گه‌ردوولولێكی خۆڵبارین شاری روومادی له‌سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباری گرته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و چاودێریكردنی بومه‌له‌زره له‌راپۆرتی خۆی دا پێشبینی زیادبوونی ئاستی غوبار و خۆلبارینی كردووه كه‌له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌م راپۆرته‌دا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاندووه" وڵات ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری كه‌ش وهه‌وایه‌كی ناسه‌قامگیر و هه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2022 ، ده‌ستپێ ده‌كات و ئاستی خۆڵ و غوبار و دروستبوونی گه‌رده‌لوولی خۆڵبارین زیاد ده‌بێت و له‌مووسڵ ده‌ستپێ ده‌كه‌ن تا هه‌ولێر و به‌شێك له‌دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك و تكریت و ئه‌نبار و به‌غدا و دیالا و كه‌ربه‌لا و بابل و به‌شێك له‌نه‌جه‌ف و تا به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه‌پشكه بارانی به‌برۆسكه له‌ناوچه‌ی باكوور به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاویه‌كان ببارێت و خێرایی باش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور و ناوه‌راست له (40 ـ 50 كم ) له‌یه‌ك كات ژمێردا ده‌بێت و ئاستی بینیش بۆ یه‌ك تا دوو كم كه‌م ده‌بێته‌وه وبه‌هۆی زیادبوونی خۆڵبارین و غوباره‌وه هه‌ندێ جار ده‌گاته كه‌متر له 800 م .