به‌غداـ INA
هاوپه‌یمانی نه‌سر ئه‌مرۆ شه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كهئامانج لهدهستپێشخهریهكهی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی كه له‌ئه‌نجامی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردن و كشانه له‌په‌رله‌مان و پهكخراوی سیاسی زیانی پێش گه‌یشتووه.
هاوپه‌یمانی نه‌سه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی گه‌یشتووه راگه‌یاند" دامه‌زراندنی قوناغی حوكمرانی بۆ چوار ساڵی دیكه به‌پێی ئه‌م واقیعه سه‌قامگیری سیاسی و پێشكه‌وتنی سیسته‌می سیاسی له‌خۆی ناگرێت و هاوكێشه‌ی حوكمرانی ههروهكوی خراپ و له‌رزۆك ده‌مێنته‌وه و هه‌موو كاتێكیش مه‌ترسی رۆخانی له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها وتی" پێویسته هاوكێشه‌یه‌كی حوكمرانی به‌توانا به‌رهه‌مبێنێت كه بتوانێت خۆی رابگرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت له‌خزمه‌تكردنی گه‌ڵ و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه كهپاك وبێگهر بێت له‌تانه‌دان و ببێته هۆی بیناكردنی دهزگایهكانی جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021 دروست نابێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی پێیوایه دروستكردنی هاوكێشه‌یه‌كی حوكمرانی له‌سه‌ر بنه‌مای گومان و دوورخستنه‌وه و به‌سه‌ركه‌وتن و غولامی سیاسی و به‌ش به‌شینه، قه‌یرانی سیسته‌می سیاسی زیاتر قۆڵ ده‌كاته‌وه.