وەزارەتی نەوت ڕێکاری سەرکەوتوو بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەکانی بە قاچاغبردنی سووتەمەنی دەگرێتەبەر

ناوخۆ
  • 24-06-2022, 20:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی هۆکارەکانی قەیرانی سووتەمەنی لەسێ پارێزگادا دیاریکرد.
    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکاری هونەری وئەمنی بەهێزی گرتووەتە بەر بۆ بەدوداچوونی پڕۆسەکانی دزینی سووتەمەنی.
    بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن ودابەشکردن حامد یونس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە نەوت وەزارەتێکی هونەری خزمەتگوزاریە و بەرهەمە نەوتیەکان دابیندەکات بۆ هاووڵاتیان لەشاری بەغداولەشارەکانی دیکەدا، ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەشکردن بەپێی پلان و بەرنامەومیکانیزمی گونجاو جێبەجێدەکرێت.
    هەروەها وتی کە لەحاڵەتی زیادبوونی ڕێژەی بەکاربردن لەوەرزی زستاندا وەیان لەبۆنە ئایینیەکاندا وەزارەتەکەمان هەڵدەستێت بە زیادکردنی قوڵپدان بۆ وێستگەکان ئەوەشی ڕوویدا لەپارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالا لەزۆربوونی خواست لەبەر ئەوتەفاوتەبوو لەنێوانیان ونێوان پارێزگاکانی هەرێم ، ئەمەش کەسانێکی نەفسنزمی هاندا بۆ کڕینی بەنزین وبردنی بۆ هەرێم.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزارەت لایەنە ئەمنیەکانی ئاگادارکردەوە بۆ هاوکاریکردن بۆ چاودێریکردنی دۆخەکەو نەهێشتنی ئەم حاڵەتە دزێوە، تاکوسووتەمەنی نەبرێتە دەرەوەی وێستگەکان، وبەهەمان شێوەش کارکردن لەپێناو پێشێل نەکردنی پشکی پارێزگاکان .
    جەختیشی کردەوە لەسەر هاوکاریکردنی لایەنە ئەمنیەکان 
    بۆ دەسگیرکردنی ئەوانەی بازرگانی بەسووتەمەنیەوە دەکەن وقەیران دروست دەکەن.
    هەروەها یونس وتی کە دەستەی پشکنین لەوەزارەت بەهۆی مەفرەزەکانی خۆیەوە بەدەروازەکانی دابەشکردندا دەگەڕێن و زاڵگەکان دەپشکنن و بۆئەم مەبەستەش ئامێری ئەلکتڕۆنی بەکاردێنن.
    وتیشی لایەنەکانی چاودێری خاوەن ئەوتانکەرانە دەسگیردەکەنکە سەرپێچیدەکەن وڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر دژ
    بەوخاوەن وێسگە تایبەتانەی کە ڕانماییەکان جێبەجێناکەن ، هەروەها وتی کە ڕێکاری توند دەگیرێتەبەر دژبەوانەی کە ئابووری وڵات شپرزەدەکەن وقەیران دروست دەکەن وداواش لەهاوڵاتیان دەکەین 
    هەرحاڵەتێکی لەوجۆرە پێویستەگوزارش بکەن .
    هەروەها وتی وەزارەتی نەوت دەسخۆشی لەهێزەئەمنیەکان دەکات بۆ ئەو کۆششانەی دەیانخەنە گەڕ لەپێناو ڕێکخستنی پڕۆسەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی لەوێستگەکان.