بەغداد/ INA_نەسار شەلحاج
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆڕۆژی هەینی بڕی ئەو گەنمەی خستەڕوو کە خراونەتە سایلۆکانی وەزارەتی بازرگانیەوە.
هەروەها جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە مەترسیەکی ڕاستەقینە لەئارادانیە دەربارەی
ئاسایشی خۆراکی لەعێڕاقدا، هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە یاسای ئاسایشی خۆراک وەرزی زستانی داهاتوو پاڵپشت دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی کشتواڵ هادی یاسری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە بەگوێرەی پێدراوەکانی زستانی پێشوو عێڕاق تاکو ئێستا ازیکەی دووملیۆن تۆن گەنمی لەسایلۆکاندا کۆگە کردووە.
یاسری وتیشی وەزارەت پێنوێنی هەیە کەئاماژەدەکات بۆ
ئەوەی کە لەلای جوتیاران گەنمی
کۆگەکراو هەیە ئەمەش مانای وایە کە وەزارەت ئەمساڵ سێ ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە،هەرچەندە قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی کەمبوونی پەیین لەئاراداهەبووە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بەرهەمی ئەمساڵ باشە بەبەراوورد بەساڵانی پێشوو ڕوونیشی کردەوە کە کەمبوونەکانی دی دەتوانرێت بە هاووردەکردنی دانەوێڵە لەدەرەوە پڕبکرێتەوە.
یاسری وتی عێڕاق تاهەنووکە مەترسی کەمخۆراکی لەسەرنیەو
پێوەری پتەوی کردووەتە پاڵپشت بۆ دابینکردنی خۆراک.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنێت
چونکە توانای زۆری هەیە و جگەلەوەش یاسای ئاسایشی خۆراک دەرفەتێکی باشە بۆ پاڵپشتکردنی جوتیاران ولە زستانی داهاوو پێشبینی بەرهەمی چاکتر وزۆرتردەکەین