وەزارەتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی واژۆ دەکات بۆ دانانی وێسگەی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆر

ناوخۆ
  • 24-06-2022, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی گرێبەستێکی واژۆکرد لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی بۆ دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەخۆر.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەم گرێبەستە لە هۆڵی کۆنگرەکانی سەربەوەزارەت واژۆکرا کە گرێبەندێکی ڕاوێژکارانە بوو لەگەڵ کۆمپانیای مەسدەڕی ئیماراتی وەک هەنگاوەکانی ڕێکاری دروستکردنی وزەی خۆر، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت 
    بۆ کاروباری گواستنەوەو دابەشکردن لەباتی وەزیر ، بەڕێوەبەری گشتی هونەری لەبارەگای وەزارەت ، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی محمد العزاوی وەک لایەنی عێڕاقی گرێبەستەکەی واژۆکرد لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای ایڤڕشدزسزرلاند ، هەروەها لەلایەنی ئیماڕاتیش توفیق التباع واژۆی کرد.
    هەروەها وتی گرێبەستەکە دروستکردنی چەند وێسگەیەک لەخۆدەگرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەلەخۆر بە توانای 1000 میگاواتلەقۆناغی یەکەمدا لەپارێزگاکانی میسان 100 میگاوات، زیقاڕ 450 میگاوات،نەینەوا 100 میگاوات، ئەنباڕ 350 میگاوات هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە
    پارچەزەوی دابینکراوە و ڕێگاکانی گواستنەوەش دیاریکراوە و ڕوونیشی کردەوە کە کومپانیاکە دەستیکردووە بە 
    ڕێکاری ڕووپێوی تۆبۆگرافی و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی وکۆمەڵایەتی و پشکنینی خۆڵ.
    هەروەها وتی کە دانوستانەکانی تایبەت بە گرێبەستەکە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی تاکو دەستبکرێت بە داراییکردنی پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاکەوە.