بەغداد _INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشووری موسڵ دەستپێکردووە
. بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ وەرگرتووە وتی کە ئۆپەراسیۆنەکە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا ئەنجامی دەدات بە بەشەکانی هەواڵگری و پزیشکی و نەهێشتنی تەقێنەرەکان و هێزەکانیەوە ، بەبەشداری 25 لیوای حەشدی شەعبی وهێزەکانی سوپا ، ئەویش بەمەبەستی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە گوندەکانی باکووری حەزەڕ کەدەکەوێتە باشووری شاری موسڵ.