بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای واست دەستگیرکردنی 42 داواکراوی ڕاگەیاند، بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی 298 ماتۆڕسکیڵی سەرپێچیکار.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای واست لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "پرۆسەیەكی ئەمنی لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی عەزە، سوەیرە، نوعمانییە، و عەزیزیە، حەی ، ئەنجامدراوە". مەفرەزەکانی فەوجەکانی فریاکەوتن، بەرەنگاربوونەوەی تاوان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تەقەمەنی، هەواڵگری، هاتوچۆ و ئاسایشی نیشتمانی."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجامی دەستگیرکردنی 42 داواکراو بووە بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەکان، دەستبەسەرداگرتنی 298 ماتۆڕسکیڵی سەرپێچیکار، هەروەها سەپاندنی 139 سزای هاتوچۆ بەهۆی سەرپێچیکردن لە ماتۆڕسكیل".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کارە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆپارێزی و کارکردن لەژێر ڕێنماییەکانی فەرماندەی پۆلیس، لیوا ئەحمەد ساڵح زەڕگانی، لە بەهێزکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ هەموو بوارەکانی پارێزگاکە و جێبەجێکردنی یاسا دێتە ئاراوە".