بەغدا -lNA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆلێرا بۆ ١٥ کەس بەرزبووەتەوە، تای خوێنبەریش بۆ ٢٠٧ کەس بەرزبووەتەوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، "دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا دەستنیشانکراوە، یەکێکیان لە بەغدا و ئەوی دیکەیان لە کەرکوک".
ئاماژهی بهوهشكرد، "بە تۆماركردنی ئەم دوو حاڵەتە، كۆی گشتی ژمارەكە بەرز دەبێتەوە بۆ 15 حاڵەتی پشتڕاستكراوی تاقیگە لە سەرتاسەری وڵات".
سەبارەت بە تای خوێنبەربوون لە نێوان مانگی پڕدا، "دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکرایەوە، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە گەیشتە ٢٠٧ حاڵەت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ژمارهی گیانلهدهستدان لهناو ئهو بریندارانهدا گهیشته 35 كهس، هاوكات نیوهی كۆی گشتی 207 كهس چاكبوونهتهوه".