بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەدا كە حاڵەتی جگەرەكێشان لە قوتابخانە ناوەندییەكان هەیە و ئەوەی دیاریكردووە كە كاتێكی دیاریكردووە بۆ دروێنەكردنی بەرهەمی پڕۆژەی دژە جگەرەكێشان لە قوتابخانەكان ئەگەر پشتگیری بكرێت و پێبگات.
عەباس جەبار بەڕێوەبەری بەشی كۆنتڕۆڵكردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : 10 ساڵ لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان لە قوتابخانەكان بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەستیپێكرد و كە فراوانتر بوو بۆ ئەوەی هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە و ئاماژەی بەوەدا : كە پڕۆژەكە لە ژێر ناوی قوتابخانەكانی دژە جگەرەكێشان دەستیپێكرد.
جەبار ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ڕاپرسیانەی كە ئەنجامدراون بۆ زانینی ڕێژەی جگەرەكێشان لە قوتابخانە ناوەندییەكان دەریخستووە كە ڕێژەیەكی بەرز دەگاتە 20%ی سەرجەم خوێندكاران، ئەمەش واتە یەك لەسەر پێنجی خوێندكاران لە تەمەنی 13-15 ساڵییەوە جگەرە دەكێشن.